پەیامی پیرۆزبای سەبارەت بە هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان

کوردستان
19:31 - 2024-03-10

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم  موسڵمانانی كوردستان   و عیراق بە تایبەتی و جیهان بەگشتی  دەكەین .

  ئومێد دەكەین  ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و و ئۆقرەیی بۆ هەموان، کە تێیدا داوا ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانیان بێنەدی  . 


مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

 

پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی لە ساڵیادی راپەڕین و ئازادکردنی هەولێر

(٣٣)هەمین ساڵیادی ئازادکردنی هەولێری قەڵاو منارە، هەولێری تێکۆشەران و قارەمانان لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەولێرییە سەربەرزەکان بەتایبەتی پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم ئەم یادو رۆژە پیرۆزە هەوێنی ئاشتەوایی و تەبایی نێوانمان بێت.

ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، ئەوێ رۆژێ بەرەی کوردستانی سەرپەرشتی ئازادکردنی هەولێریان پێ سپاردم، بە بەرنامەیەکی ورد کارمان کردو بەهاوکاری شانە چەکدارەکان و رێکخستنە نهێنییەکان و هەولێرییە تێکۆشەرو قارەمانەکان کە پشتیوانێکی گەورە بوون بۆ لەناوبردنی ستەمکاری، توانیمان هەولێر کە گەورەترین مۆڵگەی دام و دەزگاکانی بەعس بوو ئازاد بکەین و لە بەعس پاکی بکەینەوە، بۆیە ئەو رۆژە هەموو کەس شانازی دەکرد هەولێری بی.
ئەوێ رۆژێ هەولێرییەکان سەلماندیان هەولێر شارێکی زیندووەو هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوەو هەرگیز ستەمکاری قبوڵ ناکات.

ئەمڕۆش کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوە دووپاتی دەکەمەوە کە هێشتا ئامانج و ئاواتەکانمان نەهاتۆتەدی، پێویستە خەبات بەردەوام بێ بۆ بەدیهاتنی ئاواتە بەدینەهاتووەکانمان و هەموومان دەست لەناودەست لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان، ئەرکی هەموومانە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و خەبات بکەین لەپێناو ژیانێکی شایستەو شەرەفمەندانە بۆ گەلی کوردی قارەمان و خۆڕاگر، ئەو گەلەی بۆ هیچ دوژمنێک سەری دانەنواندووەو داشینانوێنێ.

دووبارە پیرۆزە ساڵڕۆژی ئازادکردنی هەولێر، سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدانی کوردو کوردستان دادەنوێنم.

کۆسرەت رەسول عەلی
١١/٣/٢٠٢٤

 

&&&&&&&&&&&&&&&

 

 

هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان لە هەموو موسوڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەت پیرۆز بێت.
لە خودا داواکارین ڕۆژوو پەرستشی هەموو لایەک قبوڵ بێت و مانگی خێرو خۆشی بێت.
قوباد تاڵەبانی

 

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

 

بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)
بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی عێراق و کوردستان بە تایبەت دەکەم.
داواکارم لە خوای میهرەبان؛ مانگی رەمەزان بکاتە مانگی خێر و بەرەکەت، و ڕۆژوو نزاکانمان قبوڵ بكات، و نیشتمانەکەمان لە کێشە و ناخۆشی بپارێزێت.
هیواخوازم ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بە ئاراستەی یەکخستنی ناوماڵی کورد و وەلاوەنانی کێشە لاوەکییەکان بە ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، هەرەوک گیانی لێبوردەیى و یەکتر قبوڵکردن بکەینە هەوێنی پێکەوە کارکردن لە پێناو زاڵبوون بە سەر کێشە و ئاڵۆزییەکان تاوەکو داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان دەستەبەر بکەین.
دووبارە ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبێت

ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP