سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی پێشمەرگەی دێرین عومەر چاوشین یانکرد

کوردستان
13:10 - 2024-03-11

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمان محەمەد ناسراو بە (عومەر چاوشین ) یانکرد.

ئەمڕۆ ١١ /٣ / ٢٠٢٤ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال  مەکتەبی سکرتارییەت  سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری گەلی کورد هەڤاڵ عومەر چاوشین یانکرد . 

لەو بەسەرکردنەوەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێزەوە لەخەبات و قوربانیدان و تێکۆشانی  هەڤاڵ عومەر چاوشین نیان ڕوانی کە وەک قارەمانێکی شۆڕشی نوێی بەشدارێکی چالاک و سەرڕاستی گەلەکەی بوو کە هەر لەو پێناوەشدا لە ساڵی ١٩٨٨ لە ناوچەی شانەخسێ بەهۆی کیمابارانی ڕژێمی بەعسی فاشست چاوەکانی لە دەست داو بەڵام هەر وەک شۆڕشگێڕێک لە بەرەی گەلەکەی مایەوە کە ئەمە جێگای شانازیی هەموولایەکە .  لەبەرامبەردا عومەر چاوشین وتی وێڕایی سوپاس و پێزانین بۆ  ئەم  دیدار و بەسەرکردنەوانە دەبنە فاکتەرێکیش  بۆ دڵخۆشی و هەستکردن بەو خەباتەی تەمەنی خۆمان لەپێناودا بەخشی وەک پێشمەرگەیەکی  یەکێتیی نیشتمانیی خزمەتی  گەلەکەم کردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP