لیۆنێڵ میسی دووچاری پێكان بوو

وەرزش
15:01 - 2024-03-11

پاش ئامادەنەبوونی لەیاری نێوان هەردوو یانەی ئینتەرمیامی و مۆنتریاڵ لە یاریەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئەمریكی , پێگەی هەواڵی ئەپڵ سپۆرتی ئەمریكی بڵاویكردەوە , لیۆنێڵ میسی ئەفسانەی یانەی ئینتەرمیامی دووچاری پێكان هاتووە و هەستی بەئازارێكی قورس كردووە لە ئەژنۆكانیدا و لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەتاتا مارتینیۆی ڕاهێنەری تیپەكەی ڕاگەیاندووە كە ناتوانێت یاری بكات و پێویستە لەپێكهاتەكە دووربخرێتەوە , لەدرێژەی هەواڵەكەدا پێگەی ئەپڵ سپۆرت بڵاویكردەوە , دەستەی پزیشكی یانەی ئینتەرمیامی وردبینی تەواویان بۆ دۆخی لیۆ كردووە و پێیان ڕاگەیاندووە كە پێویستە مەودایەك پشوو بدات تاكوو ئازارەكەی تەشەنە نەكات, بەو هۆیەشەوە لەیاری داهاتووی تیپەكەیان بەرامبەر یانەی ناشفێڵ لە قۆناغی 16 و چوونی جامی كۆنكاكاف یاری ناكات و لەپێكهاتەی ئینتەرمیامی دوور دەخرێتەوە 


 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP