ڕوودەكەینە وەرزشی ئەمریكیەكان و لەچوارچێوەی بەردەوامی یاریەكانی جەولەی 29ی خولی ئێن بی ئەی, هەردوو تیپی لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز و مینیسوتا تەمبەروۆڵڤس بەرهەڵتسی یەكتری بوونەوە, لە تێكڕای ئاڵنگاریەكەدا هەردوو تیپ لە ئاستێكی بەرزدابوون و بەردەوام ڕكابەری یەكتریان دەكرد لەپێناو پێشكەوتن, بەڵام ئەوەی بارودۆخەكەی بەسوودی خۆی یەكلایی كردەوە تیپی لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز بوو, دوای ئەوەی توانی لە تایمی سێیەمی یاریەكەدا ئاستێكی باڵا بنوینێت و بەجیاوازی 11 خاڵ و ئەنجامی 120 خاڵ بەرامبەر بە 109 بەربەستی تیپی مینیسوتا بشكێنێت و گرەوەكەی لێ بباتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP