دارایی عێراق ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی راگه‌یاند

ئابوری
19:36 - 2024-03-11


وەزارتی دارایی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌كردنی موچەی فەرمانبەران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم بڵاو کردەوە

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ :"دەستیانکردووە بە ناردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی بۆ مووچەی مانگی شوبات"

 ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی عێراق و نوسراوی دادگای فیدڕاڵی، مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی خەرجکردووه‌".

 باسی له‌وه‌شكردووه‌:" وەزارەت ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی بە دادگای فیدڕاڵی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کاتی زیاتری پێویستبووە لەم مانگەدا، بەڵام مووچەی فەرمانبەران لە مانگی ئاداردا پەیوەستە بە تەواوکردنی رێكاره‌كانی جێگیرکردنی مووچە لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە."

دووپاتشیكردووه‌ته‌وه‌:" حکومەتی ھەرێمی كوردستان بەرپرسیارێتی یاسایی لە راستی و دروستی ئەو زانیاریانە دەگرێتە ئەستۆ کە پێشکەشی کردوون "

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP