بارسێلۆنا و ناپۆلی جەنگ رادەگەینن

وەرزش
12:15 - 2024-03-12

 ئەمشەو سەعات 11:00 بە كاتی هەرێمی كوردستان، یاریگای لویس كۆمپانێسی ئۆلۆمپی، دەبێتە مەیدانی جەنگی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ناپۆلی، لە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا، لە یاریی چوندا، هەردوو یانە بە گۆڵێك یەكسان بوون و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی، مایەوە بۆ دیداری گەڕانەوە، بۆ ئەم بە یەكگەیشتنە بلوگرانا، بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری بە 6 یاریزانی یانەكەی بكات، بەڵام تەنها شت كە دەیەوێ پشتی پێ ببەستێت، یاریگا و هاندەرانیەتی، تا بتوانێت دڵی هاندەرانیان خۆش بكات و خۆیان بپەڕێننەوە قۆناغی داهاتوو، لە پرێس كۆنفراسێكدا كە بۆ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنیەكە سازكرابوو، وتی: ئێمە لە ئێستادا لە باشترین یانەكانی ئەوروپاین، هەموو تیشكێكمان خستۆتە سەر شكست هێنان بە یانەی ناپۆلی، دەبێت ئەوەی لە تواناماندایە پێشكەشی بكەین، چونكە روبەروبونەوەی ناپۆلی یەكێكە لە گرنگترین یاریەكانی ئەم وەرزەمان، لە بەردەوامی قسەكانیدا ڕاهێنەرەكەی بارسا ئەوەشی وت: ڕاستە 6 یاریزانی گرنگمان پێكانی هەیە، بەڵام ئێمە هەست بە هیچ ترسێك ناكەین، گرنگیمان بە هەموو وردەكاریەكان داوە، تا براوە بین.
یانەی ناپۆلی بۆ ئەم دیدارە تەواوی یاریزانەكانی ئامادە دەبن، هیچ یاریزانێكی پێكراو و تەنانەت هیچ كێشەیەكی لە پێكهاتەكەشیدا نییە، گۆڕانكاریان لە تیپەكەیان ئەنجامداوە و دەیانەوێت لە ژێر سەرپەرشتی فرانچیسكۆ كالزۆنا، لە ئیسپانیاوە مژدەی سەركەوتنیان بە هاندەرانیان ببەخشن و یانەكەیان یەكێك بێت لە یانەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا، وە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ ڕاهێنەرەكەی ناپۆلی سازكرابوو، ئاماژەی بەوە كرد: یاریەكەمان بەرامبەر بە بارسێلۆنا قورسە، چونكە یانەیەكی بەهێزە و بردنەوە لێیان ئاسان نابێت، بەڵام ئامادەكاریەكی باشمان ئەنجامداوە و متمانەی تەواوەتیم بە یاریزانەكانم هەیە، كە ئەتوانین براوە بین، ئەگەرچی یاریەكەمان لە دەرەوەی یاریگای خۆمانە، هەروەها خوێندنەوەی تەواوەتیم بۆ پلانەكانی چاڤی كردوە و هەر لە سەرەتای گێمی یەكەمەوە، هەوڵ بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەمان دەدەین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP