ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكه‌شیان تایبه‌ت ده‌بێت به موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی خشته‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یه‌كه‌مین ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌یش تایبه‌ت ده‌بێت به سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌خرێته‌ڕو.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه هه‌نگاو و رێكاره‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خرێته‌ڕو تایبه‌ت به موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌ژێر رۆشنایی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP