پاو كۆبارسی درەوشانەوەی ئەستێرەیەكی نوێ لەبارسێلۆنا

وەرزش
14:31 - 2024-03-13

دوا درەوشانەوەی لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و ناپۆلی لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا پاو كۆبارسی یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا بۆتە جێگای باس و خواستی رۆژنامەكان و لە ئێستادا بە یاریزانێكی گرنگی یانە كەتەلۆنیەكە ناوی دەبەن, یاریزانەكە تەمەنی 17 ساڵەو لە یەكەم بەشداری پێ كردنی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا توانی ئاستێكی بەرز و سەر سوڕهێنەر پێشكەش بكات و بە پیاوی یارییەكەش دەست نیشان بكرێت, یانەی بارسێلۆنا بەوە ناسراوە كە قوتابخانەیەكە بۆ پێ گەیاندنی بەهرەمەندە لاوەكان, پاو كۆبارسی لاویش یەكێكە لەو بەهرەمەندانە و چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەكرێت لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە مێژوویەكی زێڕین بنوسێتەوە یاریزانی ناوبراو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە تاوەكو ساڵی 2026 و بڕی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكەشی تەنها 10 ملیۆن یۆریە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP