هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ده‌ستیپێكرد و سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی راپرسییه‌كیش، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ئێستای وڵاته‌كه زیاتر له سه‌دا هه‌شتای ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت.
كۆمیسیۆنی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه بڕیاریداوه، ده‌نگدان 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی روسیایه له مێژووی وڵاته‌كه‌دا كه سێ رۆژ بخایه‌نێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا چوار كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی روسیا، كه یه‌كێك له‌وانه ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی ئێستایه‌و كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و تائێستا بۆ چوار ویلایه‌ت وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه، كاندیده‌كانی تریش پێكهاتوون هه‌ریه‌ك له، لیۆنید سلۆتسكی، كاندیدی حزبی لیبراڵ دیموكراتی روسیا و نیكۆلای خاریتۆنۆڤ كاندیدی حزبی كۆمۆنیستی روسیایه له‌گه‌ڵ ڤلادیسلاڤ داڤانكۆڤ كاندیدی حزبی گه‌لی نوێ. به‌پێی دوایین راپرسییه‌كانیش، ڤلادیمیر پوتین بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی له پێشه‌وه‌ی كاندیده‌كانی تره‌و زیاتر له‌سه‌دا هه‌شتای ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP