نەسڕ شكستی بە ئەهلی هێنا

وەرزش
11:58 - 2024-03-16

 لە خولی رۆشنی سعودیدا، یانەی نەسڕ بوو بە میوانی یانەی ئەهلی و لە دوای شكستێك و یەكسان بونێك، توانی بردنەوە دەستەبەر بكات، لەو بە یەكگەیشتنەدا یاریزانانی هەردوو تیپ یاریەكی خێرا و ئاست بەرزیان ئەنجام دەدا، یاریزانانی نەسڕ تۆپی زیاتریان لە لای خۆیان كۆنترۆڵ كردبوو، بەڵام یاریزانانی ئەهلی هێرشی زیاتریان دەگەیاند، لە نیوەی یەكەمدا هیچ كام لە یاریزانەكان نەیانتوانی گۆڕانكاری لە ئەنجامەكەدا بكەن، لە گێمی دوەمدا یاریزانانی نەسڕ بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، توانیان لە دەقیقەی 68 گۆڵی بردنەوە تۆمار بكەن، بەم بردنەوەیەش یانەی نەسڕ بوو بە خاوەنی 56 خاڵ و لە ریزبەندی دوەمی خولەكەدایە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP