یۆتا جاز، بە جیاوازی 2 خاڵ لە ئاتڵانتا هۆكسی بردەوە

وەرزش
14:54 - 2024-03-16

ململانێ بەهێزەكانی خولی ئێن بی ئەی ئەمریكی بەردەوامی هەیە و یاریزانان و تیپەكان، ڕكابەریەكی سەختی یەكتر دەكەن، لە یەكێك لە دیدارەكاندا، هەردوو تیپی یۆتا جاز و ئاتڵانتا هۆكس بە دیداری یەكتر شاد بوون، لەو ئاڵنگاریەدا كوڕانی هەردوو تیپ، یاریەكی ناوازەیان ئەنجام دەدا و جوڵەی سحراویان نمایش دەكرد، لە تۆماركردنی پۆینتەكانیشدا، لێكتر نزیك بوون، لە گێمەكانی یەكەم و سێیەمدا تیپی باسكەی یۆتا جاز براوە بوو، لە تایمی دوەمدا یاریزانانی ئاتڵانتا هۆكس پێشكەوتن و لە نیوەی چوارەمیشدا، هەردوو تیپ یەكسان بوون، لە كۆتایشدا، بە جیاوازی 2 خاڵ و بە ئەنجامی 124 خاڵ بەرامبەر بە 122 خاڵ، یۆتا جاز براوە بوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP