لیۆنێل مێسی چانسی گەڕانەوەی هەیە؟

وەرزش
11:44 - 2024-03-19

یەكێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین پێكانی ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكەی لیۆنێل مێسی راگەیاند.
یەكێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین ئاشكرایكرد: كە لیۆنێل میسی ئەستێرە و سەركردەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان لە یاری نێوان یانەی ئینتەر میامی و ناشفێل لە پێیی چەپیدا دووچاری پێكان بوە، بۆ ئەم مەبەستەش پشكنینی وردی بۆ ئەنجام دەدرێت تاوەكو ماوەی دوور كەوتنەوەی یاریزانەكە لە لایەن پزیشكی هەڵبژاردەكەوە دیاری بكرێت, بەهۆی پێكانەكەشیەوە ئەفسانە ئەرژەنتینیەكە لە دوو یاری دۆستانەی تیمەكەی ئامادە نابێت, كە بەمەبەستی خۆ ئامادە كردن بۆ پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا ئەنجام دەدرێت و هیچ چانسێكی بەشداریكردنیشی لەو دوو یارییە نابێت. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP