ئێن بی ئەی .. تیپی باسكەی لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز سەركەوتنی نوسیەوە

وەرزش
11:50 - 2024-03-19

تۆپی باسكە، لە ئێستادا هەوادارێكی زۆری لە خۆی كۆكردۆتەوە و لە بەردەوامی ئاڵنگارییەكانی خولی باسكەی یانە پیشەگەرەكانی ئەمریكا، هەردوو تیپی باسكەی لۆس ئەنجلۆس لەیكەرز و ئاتڵانتا هۆكس بەرەنگاری یەكتری بوونەوە, كوڕانی لۆس ئەنجلۆس بەشێوەیەكی باشتر دەركەوتن و دەیان ویست كۆنترۆڵی یارییەكە بكەن, هەر بۆیە بەردەوام بوون لە خاڵ تۆمار كردن و كەمترین دەرفەتیان لەدەست دەدا, تا لە كۆتایدا توانیان بە جیاوازی 31 خاڵ و بەئەنجامی 136 خاڵ بەرامبەر 105 خاڵ سەركەوتن دەستەبەر بكەن, بەم ئەنجامەش تیپەكە توانی لە كۆی 20 یاری خۆیدا 13 سەركەوتن تۆمار بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP