بۆکان جاف: تکایە ھەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان

کوردستان
16:12 - 2024-03-22

بۆکان جاف :ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت تکایە ھەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان
بۆکان جاف دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پۆستێكی كردووه‌ و ده‌ڵێت لەبەر ئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە لە ئێستادا پێویستە ئاڵایەکی ھاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بەکاربھێنرێت بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرن کە چەند کەس بەکاریھێناوە، چونکە دانانی ئیمۆجی پشت دەبەستێت بەوەی کە ئایا خەڵک ئارەزووی بەکارھێنانی دەکات یان نا.
دەشڵێت، وەک تاقیکاریەکە لەسەر دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان رێککەوتن کراوە، چونکە لە شێوەدا زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت و بۆ ئەوەشە بسەلمێندرێت کە نەتەوەیەک ھەیە بەھۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی، ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەھێنرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ داتای ئەو مانگە لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک بەکاردەھێنرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP