داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی زیاتر له‌ 2 ملیار و 762 ملیۆن دینار بووه‌

کوردستان
17:35 - 2024-03-22

داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 16-3-2024 تاوه‌كو 22-3-2024، بڕی 2 ملیار و 762 ملیۆن و 358 هه‌زار و  317 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ نه‌ختینه‌یه‌.
سایتی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 2 ملیار و 762 ملیۆن دینار بووه‌، سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌ش واتا  100% نه‌ختینه‌یه‌و شێوه‌ی چه‌ك ته‌نها بڕی 5 ملیۆن و 75 هه‌زار و 750 دیناره‌ و شێوه‌ی مه‌قاصه‌ ته‌نها بڕی 2 ملیۆن و 685 هه‌زار دینار بووه‌. 
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی.
ئێستا رۆژانه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه‌ بزانریت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP