ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكرده‌وه، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە چه‌كدارییه راگەیاند کە دوێنێ هەینی 22ی ئاداری 2024 كرایه‌سه‌ر هۆڵێکی کۆنسێرت له مۆسکۆی پایته‌ختی رووسیا وبه وته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كانی ئه‌و وڵاته تائێستا 62 کەس به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه کوژران.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردووه:"داعش لە راگه‌یه‌ندراوێکیدا كه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه باسی له‌وه‌كردووه كه: “لەنێو جەرگەی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، چەکدارەکانی هێرشیانکردووەتە سەر گردبونەوەیەکی گەورەو چه‌كداره‌كانش بە سەلامەتی بۆ بنکەکانیان کشاونەتەوە”
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئەلێکساندەر ڤۆتسیتچ، سەرۆکی سربیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیای وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكرد، ئەمریکا و بەریتانیا پێشتر زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به هێرشە چەکدارییەکەی سەر هۆڵی کۆنسێرته‌كه‌ی مۆسکۆ هەبووە.
سه‌رۆكی سربیا وتی:"چەندین جار باسیان له‌وه‌كردووه، بەڵام کەم کەس گوێیان پێداوه، زۆر کەم کەسش دەیانه‌وێت باوەڕی پێبکه‌ن، زۆر کەم کەسیش بیر لەوە دەکه‌نه‌وە ڕاستییەکان ببینن"
باسی له‌وه‌شكرد: "باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ لە ٧ی ئاداردا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووه کە نەچنە ناوەندە بازرگانییەکان و ئینگلیزەکانش به‌هه‌مانشێوه "
روونشیكرده‌وه كه:" دەزگا هەواڵگرییەکانی ئه‌و دوو وڵاته گوێیان لە هەندێک گفتوگۆ بووەو زانیاری‌یان دەستكه‌وتوه و دەیانزانی ئەمە ڕوودەدات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP