زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچە

ئابوری
13:37 - 2024-03-23


وەزارەتی دارایی ھەرێم زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەو چاوەڕوانی رەزامەندیی سەرۆکی حکومەتە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاندووه‌:" وەزارەتی دارایی ھەرێم لە ئێستادا بە داھاتی ناوخۆ کورتھێنانی پارەی تایبەت بە مووچەی پڕکردووەتەوە و زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دیناری لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ده‌ڵێت:" وەزارەتی دارایی لەئێستادا چاوەڕوانی رەزامەندیی سەرۆکی حکومەتە بۆ ئەوەی دەستبکات بە دابەشکردنی مووچە و چاوەڕواندەکرێت لەم ھەفتەیەدا پڕۆسەکە دەستپێبکات."

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا نزیکەی ١٠ رۆژە وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران خستووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم، بەڵام وەزارەتی دارایی دەڵێت تا تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەران نەنێردرێت پارەکە وەرناگرن.

٥١ رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی ھەرێم موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی دابەشکرد و تائێستا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات نادیارە، لەکاتێکدا مانگی سێ لەکۆتایی نزیک بووەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP