كۆشكی کرێملین دەستگیرکردنی 11 تۆمه‌تباری هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی هۆڵی كۆنسێرته‌كه‌ی مۆسكۆی ڕاگەیاند، لەنێویاندا ئەو چوار تاوانبارەی کە ڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە لەو هێرشەدا، به ناراسته‌وخۆش ئۆكرانیا به‌و هێرشه تۆمه‌تبار ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا کرێملین باسی له‌وه‌كردووه :" ده‌زگای ئه‌منی فیدراڵی كار بۆ دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه له پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌ن."
ئه‌مڕۆ شەممە لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیا رایگه‌یاندووه:" بە پشتبەستن بە زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا لانیکەم 93 کەس لەو هێرشەدا کوژراون و پێدەچێت ژمارەی کوژراوانش بەرز ببێتەوە.
لیژنەکە ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" کە تۆمەتباره‌كان لە ناوچەی بریانسکی ڕووسیا، نزیک سنووری ئۆکرانیا دەستگیرکراون."
دەزگای ئاسایشی ڕووسیاش رایگەیاند:" تۆمەتبارانی هێرشەکە پلانیان هەبووە سنوور ببەزێنن و لەگەڵ كه‌سانێكش له دیوی سنووری ئۆکرانیا پەیوەندییان هەبووە."
به وته‌ی لێکۆڵەره‌وانش، ئەنجامدەرانی هێرشەکە بە "شلەیەکی سووتێنەر" ئاگریان لە بیناکە بەرداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP