فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد و له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه پێشوازیكرا.
له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق له یاداشتێكدا ئاماژه‌ی به‌رۆڵی مێژوویی سه‌رۆك مام جه‌لال كرد كه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك بناغه‌دانه‌ری عیراقی نوێ بووه‌و خزمه‌تی دیار‌و به‌رچاویی به‌گه‌ل و وڵات كرد كه به‌شانازییه‌وه یادویاده‌ورییه‌كانی وه‌بیرده‌هێنینه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت باسیان له په‌یوه‌ندی مێژینه‌ی نێوان هه‌رێم و ژاپۆن كرد كه به‌ردی بناغه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دایناو داواشیانكرد له هه‌موو روویه‌كه‌وه گه‌شه‌ی زیاتری پێبدرێت له‌پێناو خزمه‌تكردنی گشتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP