زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت.
به‌پێی دامه‌زراوه‌ی ئیندێكسی زانستی جیهانی، زانكۆی سلێمانی له ساڵی ٢٠٢٤، له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، دامه‌زراوه‌كه به پشتبه‌ستن به پێوه‌ره‌كانی گووگڵ سكۆله‌ر، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ توێژینه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانكۆكان ده‌كات.
دامه‌زراوه‌ی ئیندێكسی زانستی جیهانی بێجگه له دیاریكردنی باشترین توێژه‌ری زانكۆكان، ئاماژه‌ش به ژماره‌ی باشترین توێژه‌ره‌كانی هه‌ر زانكۆیه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌دات، له چوارچێوه‌یه‌شدا (پ. د. شجاعه‌دین به‌كر عه‌زیز) له كۆلێژی زانست به‌شی فیزیا و ڕاگری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان، به باشترین توێژه‌ری زانكۆی سلێمانی ده‌ستنیشانكرا.
زانكۆی سلێمانی ده‌ڵێت، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه، زانكۆی سلێمانی له‌به‌هێزی، ئاستبه‌رزی و كاریگه‌ریی توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ره‌كانیدا به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو و خێرادایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP