مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆكاری دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونی سه‌قامگیری ئابوری و سه‌ركه‌توبوونی سیاسه‌تی دارایی عێراقه‌وه، به‌های دۆلار دابه‌زیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیاسه‌تی ئابووری رۆڵی گه‌وره‌ی بینی له دروستكردنی سه‌قامگیری له ئاستی گشتیی به‌های دۆلاردا، له رێگه‌ی كۆنترۆڵكردنی سیاسه‌تی دارایی و دراو و بازرگانی كه بووه هۆی راگرتنی هه‌ڵئاواسانی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی و به‌های دۆلار ده‌ستی به دابه‌زین كردووه و پێشبینی دابه‌زینی زیاتری به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار ده‌كرێت.
مه‌زهه‌ر ساڵح به‌شێكی دیكه‌ی هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ سیاسه‌تی گومركی له عێراقدا كه به‌های ئاڵوگۆڕ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه كۆنترۆڵكراو و به‌رامبه‌ر به هه‌ر دۆلارێك بۆ هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه ده‌هێندرێته عێراق 1320 دینار دیاریكرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP