مه‌لا كه‌ریم شوكر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی ی.ن.ك به سایتی ره‌سمی یه‌كێتی راگه‌یاند: یه‌كێتی وه‌ك ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین چه‌ند پۆستێكی گرنگ وه‌رده‌گرێت.
وتیشی: له‌گه‌ڵ به‌در مه‌حموود فه‌حل، پارێزگای نوێی سه‌ڵاحه‌دین رێككه‌وتوین كه پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنان و یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و دوو راوێژكار‌و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و شاره‌وانی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین وه‌ربگرین.
لێپرسراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆستانه كه‌سی شیاو له‌ناو خودی پارێزگاكه هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یانكاته خزمه‌تكاری خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه نیشان ده‌دات كه ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانێت له‌و پارێزگایه خزمه‌ت به كورد و پێكهاته‌كانی دیكه بكات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP