بایرن میونشن بۆ پێدانی دێڤێز داوای ڤاڵڤێردی دەكات

وەرزش
11:29 - 2024-03-25

پاش بوونی دەنگۆیەكی گەورە لەبارەی گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤێزی كەنەدی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بۆ ڕیزەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا دەستەی كارگێڕی یانە باڤاریەكە مەرجێكیان خستۆتە بەردەم فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی قەڵای شاهانە و دەیانەوێت بەمەرجی گواستنەوەی فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی دەستبەرداری تواناكانی ئالفۆنسۆ دەیڤێز بن , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە كە تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری بایرن خواستی خستۆتە سەر تواناكانی ڤاڵڤێردی و دەیەوێت لەژێر چنگی مێرانگی دەربهێنێت هەربۆیە لەبەر خواستی زۆری ئەنچیلۆتی بۆ گواستنەوەی دەیڤێزی بەرگریكار , تۆخێلی ڕاهێنەر بەدەستەی كارگێڕی یانەكەی ڕاگەیاندووە كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نەدەن ئالفۆنسۆ بەبێ مەرج ئالیانز ئەرێنا جێبهێڵێت و بەشێوەیەكی ئاسایی ڕووبكاتە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەڵكو دەبێت مەرجی پێدانی  فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرە بەپێكهاتەكەی تۆخێل لەنێوانیاندا هەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP