دەزگای ئاسایشی هەرێم دەنگۆی دەستگیرکردنی مامۆستایه‌ك رەتدەکاته‌وه‌

کوردستان
17:01 - 2024-03-25



پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی مامۆستایان لەلایەن ئاسایشەوە لەکاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەزگای ئاسایشی هەرێم رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوە دەکات، کە "ئاسایش کار بۆ نەهێشتنی پشێوی و دابینکردنی ئارامی دەکات و دەنگۆی دەستگیرکردنی مامۆستایان رەتدەکەینەوە".

سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆئەوەدەکات: "هیچ مامۆستایەک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرنەکراوە و هەموو هەوڵێکی ئاسایش لەپێناو زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری زیاترە".

ئەمە لەکاتێکدایە پاش ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان لەدژی پێنەدانی مووچەکانیان دەنگۆی دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بڵاوکرایەوەو دەزگای ئاسایشیش ئەم دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP