بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ گەل و حکومەتی رووسیای فیدڕاڵ ، بەهۆی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی کە ڕۆژی ٢٢/٣/٢٠٢٤ لە کرۆکس سیتی هۆڵ لە مۆسکۆ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ئەنجامدراو ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیانی سڤیل بوونە قوربانی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری رووسیای فیدڕاڵی لە هەرێمی کوردستان کرد و لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرە خۆشی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی بە کونسڵخانە و دیبلۆماتکارەکانی راگەیاند.
سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆرستییە دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی پەلامارەکە دەخوازین".
"خوازیارین لە رێگەی کونسڵخانەی گشتی رووسیاوە هاوخەمیمان بە تەواوی گەل و حکومەتی رووسیای فیدڕاڵ بگەیەنن"، وتەبێژی یەکێتی وای وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP