جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: تا ئێستا دوو هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون و دوو حزبیش لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌شكردووه.
وتیشی، ئه‌و دوو حزبه له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ن، هه‌ر حزب و هاوپه‌یمانییه‌كیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له زیاتر له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن كاندیده‌كانی پێشكه‌ش بكات.
سه‌باره‌ت به‌كاندیده سه‌ربه‌خۆكانیش ڕایگه‌یاند، ١١ كه‌س له پارێزگای هه‌ولێر و ١٣ له‌سلێمانی و ١٢ كه‌س له‌دهۆك خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركردووه، به‌ڵام له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌س خۆی كاندید نه‌كردووه.
هه‌ر پارت و هاوپه‌یمانییه‌كیش به‌پێی كورسییه‌كانی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت كاندیدیان هه‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نیا دوو ڕۆژ ماوه بۆ وه‌رگرتنی ناوی سه‌رجه‌م كاندید‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP