وه‌زیری به‌رگریی عیراق: بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ توركیا نه‌كردووه‌

عێراق
11:47 - 2024-03-27

سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگریی عیراق ده‌ڵێت، یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیران بۆ واشنتن گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
راشیگه‌یاند، له‌كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش په‌نا بۆ ناتۆ ده‌برێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری هه‌واڵگرییدا.
بڕیاریشه‌ سودانی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ كۆببێته‌وه‌.
له‌باره‌ی هێرشه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هاوینی داهاتووی توركیا بۆسه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ چیای گاره‌، وه‌زیری به‌رگریی عێراق ده‌ڵێت، هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركییه‌كان نه‌كردووه‌.





بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP