زوهێر فه‌تلاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند؛ لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ به‌شێكی زۆری زیندانه‌كانی وڵاته‌كه كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه دۆخی زیندانه‌كانی عیراق له ئاستێكی زۆر خراپدایه.
راشیگه‌یاند هه‌شت هه‌زار تاوانبار له زیندانه‌كانن و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، داواشده‌كات سه‌رۆك كۆماری عیراق ئیمزای سێداره‌دانی ئه‌م تاوانبارانه بكات و سزاكه‌یان جێبه‌جێ بكرێت كه زۆرینه‌یان تاوانه‌كه‌یان تیرۆره.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، به‌هۆی خراپی زیندانه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی زۆر زیاتره له نێو زیندانییاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرانی نرخی كه‌لوپه‌ل و ئه‌و پێداویستییانه‌ی له زیندان ده‌فرۆشرێن بووه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر ژیانی كه‌سوكاری زیندانییانه‌وه.
داواش ده‌كات لیژنه‌ی مافی مرۆڤ په‌له بكات له ده‌رچوانی یاسای لێبوردنی گشتی و جارێكی دیكه‌ش به دۆخی به‌شێك له زیندانییه‌كاندا بچنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP