ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان
12:17 - 2024-03-27

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی مووچه‌ی مانگی 2ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاری دابه‌شكردنی بدرێت.  
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا  بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردابه‌شكردنی دوو مووچه‌ پێكه‌وه‌ بدرێت به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تدایه‌،  یاخود مژده‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بدرێته‌ موچه‌خۆران و به‌وه‌ش هه‌م كێشه‌ی موچه‌خۆران به‌گشتی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌م  مامۆستایان داواكاریه‌كیان  جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار بدات  پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بخرێته‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من.
پێشتریش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانی كوردستاندا ده‌ده‌ین. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP