ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ موچه‌و دابه‌شكردنی زه‌وی و قه‌رزی هاووڵاتیان بڕیاری دا

کوردستان
15:21 - 2024-03-27



ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕ‌یاریدا كه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ستانه‌دا بكات كه‌ سوودمه‌ند نه‌بوون، هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا لیستی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران رابگه‌یه‌نرێت.

سایتیPUKMEDIA  بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێیراگه‌یاندووه‌:" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریداوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران بكرێته‌وه‌، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌: "هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕ‌یاردراوه‌ به‌ لێخۆشبوونی  20% له‌ قه‌رزی ئاو و كاره‌با و هاتوچۆ".

هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌ستپێبكات، له‌كاتێكدا كه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ئاداریش ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP