وه‌زاره‌تی ناوخۆ: له‌ ئه‌مساڵدا له‌ 98% به‌قاچاخبردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانمان كۆنترۆڵكردووه‌

کوردستان
21:14 - 2024-03-27

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئه‌مساڵدا توانییوانه‌ له‌ 98% به‌ قاقاچاخبردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن و ده‌ستیشبه‌سه‌ر 3 ملیۆن و نیو لیتردا بگرن.

 عه‌مید میقدار میر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆو شانه‌ی ئه‌منی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ یه‌كه‌مجار توانیوییه‌تی له‌ وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی 2024 به‌ رێژه‌ی 98% كۆنترۆڵی به‌قاچاخبردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بكات"

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر 3 ملیۆن و نیو لیتر له‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كاندا گیراوه‌ كه‌ ویستراوه‌ به‌ قاچاخببردرێت "

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP