سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەفدی ئەنجومەنی دامەزرێنەری سەندیکای پرۆگرامسازان دەکات

عێراق
19:29 - 2024-03-28

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە وەفدی ئەنجومەنی دامەزرێنەری سەندیکای پرۆگرامسازان بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەعید عەبدولکەریم غەزبان.
لە دیدارێکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-3-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی رۆڵی پرۆگرامسازان لە پەرەپێدانی کاری حکومەتی ئەلیکترۆنی و پەرەپێدانی پرۆگرامسازی بۆئەوەی هاوتەریب بن لەگەڵ پێشهاتە خێراکانی جیهان بەتایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و بەرنامەسازیدا، ئاماژەیکرد بە رۆڵی سەندیکا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی-یش لە پشتیوانیکردنیان لە کاروبارەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی پلانەکانی لە رێگەی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ کاری ئەندامانی.
سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی پشتیوانی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە توێژی خوێندکاران و خاوەن پسپۆڕیی زانستی و هزری، هەروەها دەستەبەرکردنی چاودێری و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بەتایبەتی لە مەسەلەی رێکخستنی کاروبارەکان و رێوشوێنە کارگێڕییەکان.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پێزانینی خۆیان بۆ بایەخپێدانی بەڕێز سەرۆك کۆمار بە پەرەپێدان و بەهێزکردنی لایەنی زانستی و ئەکادیمی دەربڕی، هەروەها رونکردنەوەیان لەبارەی ئەنجومەنی دامەزرێنەری سەندیکای پرۆگرامسازان خستەڕو.
هەروەك ئەندامانی وەفدەکە ئومێدیان خواست پاڵپشتی بکرێن بۆئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران، پرۆژەیاسای دامەزراندنی سەندیکاکەیان پەسند بکرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP