‎داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە

کوردستان
16:49 - 2024-03-29

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 23-3-2024 تا 29-3-2024، بڕی 4 ملیار و 53 ملیۆن و 513  هەزار و 787 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 4 ملیار و 53 ملیۆن و 513 هەزار و 787 دینار بووە، بەجۆرێك كە 100% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP