36 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی كارتی نیشتمانیان بۆ ده‌رهێنراوه‌و له سبه‌ینێشه‌وه به‌ڵگه‌نامه كۆنه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌ی ره‌سمی كاریان پێناكرێت.
عه‌بدلوئه‌میر شمه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند:" لەسەرەتای مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه 1-4-2024 بەڵگەنامە كۆنەكان لە عێراق كاری پێناكرێت و لە ئایندەشدا كارتی نیشتمانی لە بری كارتی دەنگدان بەكاردەهێنرێت.
وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" زیاتر لە (36) ملیۆن هاووڵاتی عێراقی بە هەرێمی كوردستانیشەوە كارتی نیشتمانیان بۆ دەرهێنراوەو لە سیستمی كارتی نیشتمانیدا تۆماركراون."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP