لەدایكبووانی ساڵی 2007 لەعیراق و هەرێمی كوردستان پێدەنێنە تەمەنی 18 ساڵییەوەو دەتوانن بەشداری لەپڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق دا بكەن و كۆمسیۆنەكەش رایدەگەیەنێت: "لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە مامەڵەی نوێكردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەكاتەوەو هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بنكەكان بكەن".
رۆژی شەممەی داهاتوو 15ی ئەم مانگە، نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و لەدایكبووانی ساڵی 2007 یش مافی دەنگدانیان دەبێت و دەتوانن سەردان بكەن بۆ ناو تۆماركردن.
كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت: "ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە كەبڕیارە كۆتایی ئەمساڵ 2025 دا بەرێوەبچێت و بەرنامەكانی ئامێری پەنجەمۆر نوێدەكرێنەوەو كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانیش چارەسەردەكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی پشكنین بۆ پشكنینی ئامێرەكان دەكرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP