ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ڕوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌جۆره‌كانی محه‌سه‌ن و سۆپه‌ر داوایانكرد میوانداری هه‌ریه‌ك له‌محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وت بكرێت.
به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕگه‌یه‌ك له‌باره‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت كه له‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا جێگیركرابوو بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام په‌سه‌ند نه‌كراوه‌و له‌لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه".
رۆژی 26ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ده‌نگیدا به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش نرخی لیترێك به‌نزینی محه‌سه‌ن له 650 دیناره‌وه بۆ 850 دینار زیاد ده‌كرێت نرخی لیترێك به‌نزیی سۆپه‌ریش له‌هه‌زار دیناره‌وه بۆ هه‌زار و 250 دینار به‌رزده‌كرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP