كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌ی گه‌رمی به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان
14:04 - 2024-03-30

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی گه‌رمی به‌رزده‌بێته‌وه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمی به‌ (1- 2) پله‌ به‌راورد به‌تۆماركراوی دوێنێ به‌رزده‌بێته‌وه‌.
 سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمی به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه‌  .
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراو به‌پله‌ی سیلیزی له‌سه‌رووی 25 پله‌ ده‌بێت، به‌جۆرێك له‌كه‌ركوك 28 پله‌ و له‌هه‌ولێر 26 پله‌ و له‌سلێمانیش 24 پله‌ ده‌بێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP