رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هێڵی كاره‌بای عێراق – ئوردن ده‌كه‌وێته‌ كار

عێراق
14:10 - 2024-03-30

ئه‌مجه‌د ڕه‌واشده‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نیشتمانی كاره‌بای ئوردن رایگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هێڵی كاره‌بای عێراق – ئوردن ده‌كه‌وێته‌ كار.
ڕوونیشیكرده‌وه‌، هێڵه‌كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌نێوان وێستگه‌كانی كاره‌بای ئه‌لریشه‌ له‌ئوردن و وێستگه‌ی ئه‌لڕوتبه‌ له‌عێراقدا ده‌بێت به‌ڤۆڵتییه‌ی 132 كیلۆڤۆڵت و، مه‌به‌ست له‌و كاره‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی ناوچه‌ی ڕوتبه‌ی نزیك سنووری ئوردنه‌.
رۆژی 11ی شوبات له‌عه‌مانی پایته‌خت، عێراق و ئوردن به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان واژووكرد بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با به‌لایه‌نی عێراقیی، به‌توانای 40 مێگاوات له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP