ریاڵ ده‌یه‌وێت پێگه‌ی به‌هێزتربكات بیلباویش خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات
ئاماده‌كردن و نوسین - هه‌ڵوێست زوهێر
دوای وه‌ستانی خوله‌كانی ئه‌وروپا بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته، له ئێستادا خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستیپێكردۆته‌وه و ركابه‌ریی به‌هێز و ئاگرین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، سه‌رجه‌م خوله‌كانیش به‌ره‌و وێستگه‌ی كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێن، به‌شێك له یانه‌كان هه‌وڵی خۆ ده‌ربازركدن له دابه‌زین ده‌ده‌ن، به‌شێكی یانه‌كانیش ململانێیه‌كی سه‌ختی یه‌كتر ده‌كه‌ن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان.
وا بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌عات 10:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید فه‌رشی سوری پێشوازی بۆ یانه‌ی ئاتلێتیك بلباو ڕابخات و هه‌ردوو یانه‌ش گره‌و له‌سه‌ر سێ خاڵی یارییه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ریاڵ مه‌درید به‌و 3 خاڵه زیاتر له گیرۆنا و بارسێلۆنای ڕكابه‌ری دور ده‌كه‌وێته‌وه و له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگاش نزیكتر ده‌بێته‌وه، ئاتلێتیك بلباویش ویستی مانه‌وه‌ی له تۆپ چواری خوله‌كه هه‌یه، تا له گه‌یشتن به چامپیۆنس لیگی وه‌رزی داهاتوو بێ به‌ش نه‌بێت، ریاڵ مه‌درید به 72 خاڵ، پێشه‌نگی یانه‌كانی داگیركردوه، 5 خاڵ له بارسێلۆناوه دوره و هه‌ردوو یانه‌ش ڕكابه‌ری ته‌واوه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌ست بخه‌نه سه‌ر نازناوی لالیگا، ئاتلێتیك بیلیاویش به 56 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیدایه، هه‌روه‌ها له چوار دیداریی رابردووی نێوان هه‌ردوو یانه له لالیگادا، ریاڵ مه‌درید له 3 بۆنه‌دا براوه بوه و له به‌یه‌كگه‌یشتنێكیشدا هه‌ردوو یانه یه‌كسان بونه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو یانه، ئه‌وا ده‌بینین مێرانگی باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر بیلباودا سه‌پاندوه و زۆرترین بردنه‌وه‌ی به نسیب بوه، له كۆی 235 یاریی نێوانیان له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان، قه‌ڵای شاهانه 118 بردنه‌وه‌یان ده‌سته‌به‌ر كردوه و 444 گۆڵیشیان له بیلباو تۆماركردوه، له به‌رامبه‌ریشدا ئاتلێتیك بلباو ته‌نها 72 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و 318 گۆڵیشیان له مه‌دریدیه‌كان كردوه.
بۆ ئه‌م ئاڵنگاریه، هه‌ردوو یانه یاریزانی پێكراویان هه‌یه، به‌ڵام ماڵی شاهانه، له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه به‌هۆی پێكانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی یاریزانانه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ده‌بوو بۆ ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه تیبۆ كۆرتوا ئاماده بوایه، به‌ڵام پێكانی گۆڵپارێزه‌كه نوێ بۆوه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه له چامپیۆنس لیگیشدا به‌شداری نه‌كات، هه‌روه‌ها كاماڤینگای یاریزانی لاوی یانه‌كه، له كاتی یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دووچاری پێكان هات، به‌كۆی گشتی، 6 یاریزانی یانه‌كه به‌رامبه‌ر به ئاتلێتیك بلباو ناتوانن به‌شداری بكه‌ن، 5 یاریزان به‌هۆی پێكان و جۆنیۆریش به‌هۆی بوونی كارتی سوره‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی ئاتلێتیك بلباو ته‌نها 2 یاریزانی ئاماده نابێت كه دووچاری پێكان هاتونه، به‌ڵام یاریزانی كاریگه‌ری پێكهاته‌كه‌یان نین.
هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری ته‌واوه‌تیان بۆ ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه كردوه، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری مه‌دریدیه‌كان، به‌ر له دیداره‌كه وتی: خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیم بۆ ئاستی یانه‌ی ئاتلێتیك بلباو كردوه، ئاماده‌كاریه‌كی باشمان بۆ ئه‌م یاریه ئه‌نجامداوه، پێویستمان به بردنه‌وه هه‌یه تا له پێشه‌نگ بمێنینه‌وه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك قورسه، چونكه یاریزانی پێكراومان زۆره.
هه‌روه‌ها ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنه‌ری ئاتلێتیك بلباو، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد: ده‌یانه‌وێت سوود له پێكانه‌كانی ریاڵ مه‌درید ببینن، چونكه یاریزانی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ئاماده نابێت، هه‌رچه‌نه گره‌وه‌كه بۆ ئه‌وان قورس ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیانه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن، له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی یانه‌كان بمێننه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP