پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌توركیا و باكوری كوردستان كۆتاییهات و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دوور له‌چاوی میدیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چووه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیمان بڕیاردرا له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان په‌خش ڕابگیرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌توركیا، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 61 ملیۆن و 441 هه‌زار و 882 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، كه ملیۆنێك و 32 هه‌زار و 610 ده‌نگده‌ر بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری له‌ده‌نگداندا ده‌كه‌ن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 138 پارتی سیاسی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و 34 پارتیان پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین شاره‌وانی ده‌كه‌ن، پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) كه كورد پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی چاوی له‌بردنه‌وه‌ی زۆرترین شاره‌وانییه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، ده‌م پارتی تائێستا 10 شاره‌وانی باكوری كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌روه‌ها كاندیدانی جه‌هه‌په له‌ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره كه‌وتوونه‌ته پێش ئاكپارتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP