وه‌زیری نه‌وتی عیراق: هیوامان هه‌یه‌ به‌ منزیكانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن

عێراق
21:32 - 2024-03-31

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: هیوایان هه‌یه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌ .

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێی توركیاوه‌، پشت ده‌به‌ستێت به‌بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌: دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ بۆ گونجاندنی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ بودجه‌و ده‌ستوری عێراقدا بگونجێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تــا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام هیوایان هه‌یه‌ به‌م نزیكانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP