سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم راگه‌یاند: لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ پله به‌رزكردنه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه و لیستی موچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كۆد ره‌وانه كراوه، له ئێستاشدا دیوانی چاودێری دارایی عیراق وردبینی له لیسته‌كه‌دا ده‌كات و ئه‌و پڕۆسه‌یه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت .
وتیشی: هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی فه‌مانبه‌ران به پله به‌رزكردنه‌وه ته‌واو بكرێت و دواتر ره‌وانه‌ی به‌غداد بكرێت، چونكه تاوه‌كو ئێستا لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به پله به‌زركردنه‌وه ته‌واو نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP