ئۆلیڤیە جیرۆو دەیەوێت پەیوەندی بەخولی ئەمریكاوە بكات

وەرزش
12:35 - 2024-04-03

كۆتایی ئەم وەرزەدا ئۆلیڤیە جیرۆو هێرشبەری ئەی سی میلانی ئیتاڵی ریزی یانەكەی بەجێ دەهێڵێت , بە پێی هەواڵی  رۆژنامەی لاگازیتا دیلی سپۆرتی ئیتاڵی جیرۆوی هێرشبەر دەیەوێت دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی میلان روو بكاتە خولەكانی ئەمریكا و  لەوێدا كاروانێكی نوێی وەرزشی تاقی بكاتەوە, هەرچەند ئیدارەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ڕازین بەوەی وەرزێكی دیكە یاریزانەكە لە یانەكەیان بهێڵنەوە بەڵام یاریزانی ناوبراو سورە لەسەر ئەوەی یانەكە بەجێ بهێڵێت و پێی وایە ئەوەی پێشكەشی كردوە لە ئەوروپا كارێكی سەرسورهێنەرو  باوەڕ پێ نەكراوە, بۆیە ناوبراو دەیەوێت ئەمریكا بكاتە دوا وێستگەی كاروانی  وەرزشی خۆی و لە وێشدا كۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت كە لەئێستادا یانەی لۆس ئانجلۆس گالاكسی ئەمریكی نزیكترین یانەیە لەگواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسیەكە .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP