دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر دورخستنەوەی عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی پاشگەزبووەوەو فەرمانی دەستبەکاربوونی عەبدوڵا زەیدانی دەرکر.د
دەم پارتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه:" لە ئەنجامی هەوڵەکانی گەلی کورد و رای گشتیی، پۆستی سەرۆکی شارەوانی وان بۆ عەبدوڵا زێدان كاندیدی سەرکەوتوی شارەکە گەرێنرایەوە."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" لە ئەنجامی بەرهەڵستی گەلی کورد، جەماوەری دیموکراسی، بڕیاردرا بڕوانامەی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی وان بدرێتە عەبدوڵا زێدان کاندیدی سەرکەوتوی دەم پارتی".
ئه‌مه له‌كاتێكدا رۆژی 2ی ئه‌م مانگه، عه‌بدوڵا زێدان كاندیی ده‌م پارتی، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی ئه‌و وڵاته به پاساوی بوونی كێشه‌ی یاسایی له بڕوانامه‌ی كانیده‌كه‌ی ده‌م پارتی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی (وان)ی له ناوبراو سه‌ندنه‌وه.
بڕیارەكه‌ی وەزارەتی دادی تورکیا کاردانەوەی فراوانی له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆی توركیا‌و كوردستان و جیهانی لێکەوتەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەیەوە وتی: "ئەوەی لە وان رویدا لەگەڵ پەیامەکەی ئەردۆگان یەکناگرێتەوە، ئێستا کاتی نیگەرانی نییە و کاتی بنیادنانی ئاشتییە، داوا لە سیاستمەداران دەکەم رێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن."
هه‌روه‌ك كه‌مال كیلچدارئۆغلو، سه‌رۆكی پێشوی پارتی گه‌لی كۆمار (جه‌هه‌په)ش رایگه‌یاند ، "خەڵکی وان بڕیاری خۆیان داوە، ئەوەی دیموکراسی و دادپەروەری دەخوازێت پێویسته ئه‌نجام بدرێت و بڕوانامەکە بدرێت بە براوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP