کەشناسی هەرێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت

کوردستان
12:50 - 2024-04-06



 بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:"ئەمڕۆ شەممە 6ـ ی نیسانی 2024، ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت و لەکاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبێت."

ئاماژەی بۆئوەشکردووە:"سبەی یەکشەممە 7ـ ی نیسانی 2024، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ و لە دوای نیوەڕۆوە رێژەی دابارینەکە زیاتر دەبێت و هەندێکجار هەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ."

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیشیكردووه‌:" سبەی خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و هەندێکجار چالاکدەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش 1 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP