وەزارەتی پێشمەرگە پلەی نزیكه‌ی 15 هه‌زار پلەدار و پێشمەرگە بەرزده‌كاته‌وه‌

کوردستان
17:14 - 2024-04-08



وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم، پلەی نزیکەی ١٥ ھەزار پلەدار و پێشمەرگەی سەربە دیوان و لیواکانی پیادەی پێشمەرگەی بەرزکردەوە.

به‌پێی راگەیه‌ندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە:" بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە ماددەی چواردە لە سیستمی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی ١٤ ھەزار و ٧٤٧ پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە."

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووه‌:" ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٤ی کارمەندان."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP