عیراق ساڵانە بەبڕی 400 هەزار دۆلار یاری ئاگرین هاوردە دەکات

کوردستان
21:20 - 2024-04-10

عێراق لە ریزبەندی 100-هەمینی جیهانیی هاوردەکارانی یارییە ئاگرینەکانە، بە شێوەیەک لە ساڵێکدا بە بڕی 400 هەزار دۆلار یاری ئاگرین هاوردە دەکات.

بە گوێرەی ئامارەکان عیراق لە ساڵی 2022شدا بە بڕی 391 هەزار دۆلار یاری ئاگرینی هاوردە کردووە و  بەمەش چووە ریزبەندی 100-هەمینی وڵاتانی هاوردەکاری یاری ئاگرینەوە.

هەر بە گوێرەی ئامارەکان عێراق لە کۆریای باشورەوە بەبڕی 323 هەزار دۆلار یاری ئاگرینی هاوردە کردووە و لە ئیماراتیشەوە بە بڕی 61.8 هەزار دۆلار و لە ئەمریکاشەوە بە بڕی سێ هەزار و 470 دۆلار یاریی هاوردەکردووە.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP