واده‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل ئاشكراكرا

کوردستان
20:06 - 2024-04-11


به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند رۆژی داھاتوودا به‌ مووشەکی بالیستی یان درۆن هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئیسرائیل.  

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکردووە:" سوپای ئێران لە چەند رۆژی داھاتوودا به‌ مووشەک هێرشده‌كاته‌سه‌ر ئیسرائیل" ئەنجامدەدات.

بلومبێرگ له‌ زاری کەسانی ئاگادار لە زانیاری ھەواڵگریی رایگەیاندووه‌:" ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی پێیانوایە واده‌ی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ھێرشی سەر ئیسرائیل نزیکە."

بلۆمێرشگ پییوایه‌:" ھێرشەکە بۆسەر دامەزراوە سەربازییه‌كان یان حکومیەکانی ئیسرائیل دەبێت و لەڕێگەی مووشەکی بالیستی پێشکەوتوو یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان(درۆن)ەوە ئەنجامدەدرێت.

بەپێی سەرچاوەکانی بلۆمبێرگ، ھێرشەکە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەگەری زۆرە ئەنجامبدرێت، بۆیە لێپرسراوانی ئەمریکا ھاوکاری ئیسرائیل دەکەن بۆ داڕشتنی پلان و ئاڵوگۆڕی زانیارییە ھەواڵگرییەکان.

پێشترش مارکۆ ڕوبیو، سیناتۆری ئەمریکی رایگه‌یانبدوو:" سوپای ئێران پلانی هه‌یه‌ لە نێو خاکی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هێرشێکی بەرفراوان  دژی ئیسرائیل ئەنجام بدات."

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP