بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان رایگه‌یاند،
له‌ماوه‌ی
دو رۆژی رابردودا زیاتر له 48 هه‌زار گه‌شتیار
و سه‌ردانیكار
چونه‌ته سەیرانگای دوكان و بۆ
ئه‌مڕۆش داواكاری پێشوه‌خته له‌سه‌ر
كه‌پر و كابینه‌كان
هه‌بوه و گیراون، ئه‌و كه‌سانه‌شی
كه دێن زۆرینه‌یان
له ناوچه‌كانی
خواروی عێراقه‌وه‌یه.
رێژین رەئوف، راشیگه‌یاند،
ساڵانه له پێشوازی گه‌شتیاراندا
ده‌بن و كیسی خۆڵ و رێبه‌ری
گه‌شتیارانیان پێده‌ده‌ن
و رێنماییان ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
به‌دووربن له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان باسی له‌وه‌شكرد،
"ساڵانه گرانبونی نرخی كه‌پر و كابینه گه‌شتیاریه‌كان
ده‌كه‌نه بابه‌تێك له‌سه‌ر
دوكان و پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه،
پابه‌ندبونێكی
ته‌واو هه‌یه له‌لایه‌ن
كاسبكارانی دوكانه‌وه و لیژنه‌ی
پشكنین هه‌یه و هیڵه‌كانیان
بۆ سكاڵای هاوڵاتیان كراوه‌یه و تائێستاش هیچ سكاڵایه‌ك
له‌باره‌ی
نرخه‌كانه‌وه تۆمارنه‌كراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP