شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

کوردستان
19:47 - 2024-04-12

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 6تا١٢ی نیسان بڕی 842 ملیۆن و 422 هەزار و 425 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 842 ملیۆن و 422 هەزار و 425 دینار بووە ، كە 100% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیی بووە .
ئەمەش لەکاتێکدایە بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، داهاتەکە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو کەمی کردووە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت ، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP